حوزه‌یران 15, 2019 21:34 Asia/Tehran
  • رەخنەی سەرۆکی مەجلیسی ئێڕان لە کردەوەی فەڕانسە هاوپێوەند بە بەرجام

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی ئەو وڵاتە لەمەڕ پاراستنی بەرجام پێی داگرت: میکانیزمی ئینستێکس لەسەر کاغەز ماوەتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مەجلیس، "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەدیدر لەگەڵ "ماریێل دۆ سارنێز" سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە بەئاماژە بەوەی کە وادەو بەڵێنی سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ پاراستنی بەرجام نەهاتووەتەدی، وتی: نوێنەرانی پەرلەمانی دوو وڵات دەتوانن دەورێکی گرینگ ببینن لەبڕیاردانەکاندا.

لاریجانی بەپێداگری لەسەر گرینگایەتی پەیوەندییە ئابوریەکانی دوو وڵات وتی: لەبارودۆخێکدا کە پەیوەندیی بانکییەکان لەئارادانییە، کۆمپانیاکانی دوولایەنیش ناتوانن هاوکاریی ئابوریان هەبێ.

ماریێل دۆ سارنێزیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بەگرینگایەتی پەیوەندییەکان ووتووێژی پەرلەمانیی نێوان دوو وڵات، وتی: فەڕانسە سورە لەسەر پاراستنی بەرجام و ئەو ئیرادە لە یەکێتی ئوروپاش لەئارادایە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسە بەئاماژە بەوەی کە پاراستنی ئاسایش لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا گرینگە، وتی: فەڕانسە لەهەوڵی چارەسەریی پرسی سوریاو یەمەنە لەڕێی ڕێکارێکی سیاسییەوە.

سەرپەیڤ