حوزه‌یران 20, 2019 20:38 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا گەییشتە ئەسفەھان

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە ئەسفەھانی ناوەڕاستی ئێران.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ھەر لە سەرەتای گەییشتنی بە فڕگەی نێونەتەوەیی شەھید بەھەشتیی ئەسفەھان لە لایەن پارێزگارو بەرپرسانی خۆجێیەوە پێشوازیی لێ کرا.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بەیانیی سبەینێ ھەینی لە شاری مێژوویی ئەسفەھان بەڕێوە دەچێ و ھەردووک لا لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکارییە ئابوورییە دوو قۆڵیەکانەوە بیروڕا دەگۆڕنەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە ڕووی سیاسی، بازرگانی و ئابووری وەک خاڵێکی جێی سەرنج ساڵی ڕابردوو گەییشتە قێناغێکی تازەو ڕەوتێکی ڕوولەگەشەی پێوا، بە جۆرێک کە پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵاتی دراوسێ لە زۆر بواردا گەشەی کردو یان ڕوو لە گەشەیە.

سەرپەیڤ