ته‌مووز 08, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • هائارتس : بژاردەکانی ترامپ لە بەرامبەر ئێران تەواو بووە

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایۆنی " هائارتس " نووسیی: بژارەکانی دیپلۆماتیکی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پەرەی زەخت وگوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تەواو بووە.

ڕۆژنامەی زایۆنی هائارتس ڕۆژی دوشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعا وبانگەشەی " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لەمەڕ پەرەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێرانی ڕەت کردەوە ووتی: ئێران بە پەیوەست بوون بە بڕگە سەرەکیەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ پێنج کۆیەک ، شەڕ لەگەڵ زەخت وگوشاری دەسپێکردووە، ودەێهەوێ ئوروپا ڕێگایەک بۆ دەوردانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بدۆزێتەوە. بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیەی چاپی ئیسرائیل، ئەگەر ئێران لە تاکتیکی نوێ کەڵک وەربگرێت ، واشنتۆن خیرا بژارە دیپلۆماتیکەکانی خۆی لەدەس دەدات وئەمریکا خۆی لە داوی گوڕانێکی سەربازی خست کە کێشەی دەرون دەوڵەتی ونێوان دەوڵەت وکۆنگرەی هاوڕی بوو. ئێران هەشتی مای ٢٠١٩ ، یەک ساڵ دوای چوونەدەری  یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ودوای سەلماندنی ناکارامەیی ڕێکارە پێشنێارکراوەکانی ئوروپا بۆ قەرەبو کردنەوەی شوێنهاتەکانی ئابووری چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند: بەشێک لە وادەوبەڵێنە بەرجامیەکانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦و٣٦ی ئەم ڕێککەوتنە کەم دەکاتەوە.

سەرپەیڤ