ته‌مووز 11, 2019 18:43 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا: مەکرۆن دەتوانێ ڕۆڵێکی کارای لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئێستادا ھەبێت

باڵوێزی ئێران لە پاریس وتی: سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەتوانێ ڕۆڵێکی کارای لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیادا ھەبێت.

«بەھرام قاسمی» باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا لە توییتێکدا نووسی: «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا وەک سەرۆکی وڵاتێکی گرینگی ئەورووپی و لە ھاوبەشە نەریتییەکانی ئێران لە زۆرێک بواری ئابووری و سیاسی دا، وێڕای تێگەییشتن لە ھەل و مەرجی ناسکی نێونەتەوەیی و ناوچەیی، بە قۆستنەوەی جێ و شوێنی دیپلۆماسیانەی ئەم وڵاتە لە گۆڕەپانی جیھانی دا دەتوانێ ڕۆڵێکی کاراوگرینگ لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئێستادا بگێڕێت.

قاسمی وێڕای ئاماژە کردن بە سەردانی «ئێمانۆئێل بۆن» ڕاوێژکاری دیپلۆماتیکی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ تاران و وتووێژی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: دیپلۆماسی و وتووێژ بەردەوام لەو کۆڵەکە گرینگانەی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران بووەو دەشبێت.

«بەھرام قاسمی» باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا  ھەروەھا لە توییتێکی دیکەدا وتویەتی: سیاسەتگەلی یەک لایەنە خوازانە، تێگەییشتنی ڕێک و پێک لە ڕاستییەکان، ھەڕەشەو بایکۆت لەو شێوازە لەبرەوکەوتووە پێشتر شکست ھێناوانەیە لە جیھانی پێکەوە گرێ دراوو تێک ئاڵاوی ئەمڕۆدا.

باڵوێزی ئێران لە فەرەنسا  پێشی داگرت: گەشاوەیی سیاسی و جوڵانەوەی دیپلۆماسیانە لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی فەرەنسا لە نێو ڕوناکبیران و بیرمەندانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەم وڵاتە خاوەنی جێ و شوێن و ھۆگری زۆرە.

سەرپەیڤ