ته‌مووز 14, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: هەموو هەوڵەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران شکستی هێناوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ئەمریکا لە چواردە مانگی ڕابردوو تووندترین بایکۆتەکانی دیکەی گەلی ئێران بەڕێوە بردووە بەڵام لەهەر ڕێگایەک چ کۆمەڵایەتی، چ سیاسی و چ مافەوانی هەنگاویان ناوە، نوشووستیان هێناوە.

"حەسەن رۆحانی"  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی پڕشۆری خەڵکی شیرەوان، پارێزگای خۆراسانی باکووری(باکووری رۆژهەڵاتی ئێران)،گوتیشی: ئەمریکا ١٤ مانگە کە ئەستەمترین بایکۆتەکانی لەدژی گەلی ئێران داسەپاندووە بەڵام گەلی پاڵەوان، هۆشمەند و زیرەک و خۆڕاگری ئێرانی ئیسلامی لەم ماوەیە بە دەستەڵاتەوە بەرامبەر ئەوان دا ڕاوەستاوە.

 ڕۆحانی گوتیشی: ئەمریکاییەکان لە وڵاتانی ناوچە لە وان ئەفغانستان،عێراق، سوریا و یەمەن دا نووشووستیان هێناوەو ئەگەر کەسێک بانگەشە بکات گەلی ئێران لە سێبەری گوشارەکان دا تووشی لەرزۆکی بۆتەوە،قسەیەکی ناڕەوا،نادروست و درۆی کردووە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: کردەوە یەکلایەنەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان،کۆبوونەوە جۆر بە جۆرەکان وئاژانسی نێو دەوڵەتی  وزەی ئەتۆمی بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە و لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی حۆکمدەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکییش زۆربەی وڵاتانی جیهان پشتگریان لە گەلی ئێران کردووە.ڕۆحانی گوتی:ئەمریکا لە دادگەی نێو دەوڵەتی و دوابە دوای سکاڵای ئێرانیش مەحکووم وشەرمەزار کراوە و بیرو ڕای گشتی دونیا کردەوەکانیی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کردووە.

 سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران چەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بەرەو بێگانەکان و سندووقە نێودەوڵەتییەکان دەستی نیازی خۆی درێژ نەکردووە و لە سەر پێ خۆی دا راوەستاوە و توانیویتی بەشێک لە قەرزەکانیی ساڵی ڕابردوویش بداتەوە.

سەرپەیڤ