ته‌مووز 17, 2019 07:54 Asia/Tehran
  • موسەوی رایگەیاند : ئێران یارمەتی نەوتهەڵگرێکی بیانی داوە لە کەنداوی فارسدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشەو(سێ شەممە) ڕایگەیاند، ئێران یارمەتی نەوتهەڵگرێکی بیانی داوە لە کەنداوی فارس .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران؛ سەید عەبباس موسەوی لە کاردانەوە بە هەواڵ و ڕاپۆری جۆراوجۆر لەبارەی ڕاگرتنی کەشتیەکی ئیماراتی لەئاوەکانی ئێران و لە کەنداوی فارسدا، وتی: نەوتهەڵگرێکی بیانی لە کەنداوی فارس، بەرەوڕووی کێشەی تەکنیکی بۆوە کە بەگوێرەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، هێزە ئێرانییەکان پاش وەرگرتنی داوای یارمەتی بەهانایەوە چوون و بەرەو ئاوەکانی ئێرانیان گواستەوە هەتا یارمەتی بدرێ و کێشەکەی چارەسەر ببێ.

وتەبێژی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی ئەو بابەتە دواتر ڕادەگەیێندرێ.

پینج شەممە١٣ی ژۆئەنیش پاش ئەوەی دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عوممان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون، یەکەی بەدواداگەڕان و ڕزگاریی دەریایی ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاگەڕیی ئێران دەسبەجێ خۆی گەیاندە ئەو دوو نەوتهەڵگرەو بە ڕزگارکردنی ستاف و کارمەندانی ئەو دوو کەشتییە ئەوانی بۆ ڕاژەکاریی پێویست و چارەسەریی پزشکیی گواستەوە بەندەری جاسک لەباشوری ئێران.

ژمارێک هەواڵدەریی ڕۆژاوایی و عەرەبی سەربە ئەمریکاو هاوپەیمانانی رۆژی سێ شەممە لەدرێژەی چەواشەکارییەکانیان لەدژ ئێران، ڕایانگەیاند، نەوتهەڵگرێکی ئیماراتی لە کەنداوی فارس بێ سەروشوێن بووە.

ئەو هەواڵدەرییانە ئیدیعایان کردبوو، نەوتهەڵگرێکی ئیماراتی کە بەئاڵای پاناما لەحاڵی تێپەڕین لە گەرووی هورموز بوو، لەئاوەکانی ئێراندا بێ سەروشوێن بووە.

ئەمریکا، ئیمارات، عەرەبستان و رژیمی زایۆنی دەمێکە هەوڵ دەدەن بەهێنانەئارای ئیدیعای درۆیین لەدژ ئێران، بەرەیەکی دژە ئێرانی لەئاستی جیهاندا پێک بێنن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەک لە ئەندامە سەرەکییەکانی بەرەی خۆڕاگری، دەورێکی چالاکانە دەبینێ لە بەرەوڕووبوونەوەی پیلان و کردەی تەوەری ئەمریکی-زایۆنی-سەعودی لەناوچەدا.