ته‌مووز 17, 2019 17:21 Asia/Tehran
  • مەسجێدی: ئێران لە بارودۆخی گەمارۆ و بایکۆت دا هەرگیز لەگەڵ ئەمریکا وتووێژناکا

باڵوێزی ئێران لە عێراق گوتی:کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارودۆخی بایکۆت و گەمارۆ، هەرگیز لەگەڵ ئەمریکا دانووستان ناکات.

"ئێرەج مەسجێدی" باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤەزیۆنی "ئەلجەزیرە"ـی قەتەر، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە ئێران هەرگیز بەرامبەر زۆربێژی ملکەچ نابێت گوتیشی: ئێران بەرەو ڕووی قەیرانگەلێکی گەورەتر وەکوو بایکۆتەکان بۆتەوە بەڵام بە سەرکەوتووی و بەرخۆدان هەموویانی ڕاپەراندووە.

مەسجێدی هەروەها بە باسکردنیی ئەمەی ئێران بە دوای شەڕ وتێکهەڵچوون نییە لەناوچەکە دا، نییە، گوتیشی:لەکاتی ڕوودانی شەڕ،مەترسی ئەو، دەستەیەخەی هەموو وڵاتان دەبێت. باڵوێزی ئێران لە عێراق بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا ڕەنگە دەستپێکەری شەڕ بێت،بەڵام ئیرادەی ئێران، ئاکامی شەڕەکە دیاریدەکات.ئەم دیپلۆماتەی ئێران بە باسکردنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامی لەهەرکاتێکی دیکە بەدەستەڵاتدارتربووە ،گوتی: ئێران لەگەڵ قەیرانەگەلێکی گەورەتر وەکوو بایکۆتەکان بەرەوڕووبۆتەوە بەڵام بە سەرکەوتوویی و بەرخۆدان هەموویانی ڕاپەراندووە.