ته‌مووز 17, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا لە باتی خۆخەریک کردن بە بابەتی لاوەکییەوە با چەک فرۆشتن بە سەددامە تازەکان ڕابگرێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی ھێندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لە بارەی ئامادە بوونی ئێران بۆ دانوستان سەبارەت بە بەرنامە موشەکییەکانی پێی داگرت: ئەمریکا لە باتی خۆخەریک کردن بە بابەتی لاوەکییەوە دەبێ چەک فرۆشتن بە سەددامە تازەکان ڕابگرێت.

ئاسۆشێتێدپرێس لە تەڵەکەیەکی ئاشکرادا بە چەواشە کردنی واووێژێکی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئێن بی سی» باسی ئامادە بوونی ئێرانی کرد بۆ دانوستان لە بارەی ھێزی بەرگریکارانەی ئەم وڵاتە.

ئەم چەواشەکارییە لە بارەی ڕادەربڕینەکانی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بووە ھۆی ئەوەی کە «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە شاگەشکەوە ئەم بابەتە وەک دەستکەوتێک بۆ خۆیان لە قەڵەم بدەن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە توییتەکەی دا لەمەڕ کەلاوەکانی شەڕ لە خوڕڕەمشاری باشووری ڕۆژئاوای ئێران ، یەمەن و غەززە کە بە چەکی ئەمریکی بەدی ھاتووە ، نووسی: لە ماوەی ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاو بە سەر گەلی ئێران، «سەددام»ی دیکتاتۆری لەنێوچووی ڕژێمی بەعسی عێراق بە موشەک و بۆمباگەلێک کە لە لایەن ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە دابین کرا بوو، شارەکانی ئێران بکاتە ئامانج.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی ھەشت ساڵ شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی عێراق بە سەر گەلی ئێران دا، ھیچ وڵاتێک چەکی بە ئێران نەدەفرۆشت، پێی داگرت: ئێران ئا لەو سەردەمەدا ھیچ بژاردەیەکی بێجگە لەوەی کە بۆخۆی ئامێری بەرەڤانی کردن چێ بکات، نەبوو.