ته‌مووز 18, 2019 13:04 Asia/Tehran
  • ھاودەردی دەربڕینی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی تورکیا

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ھێرشی تیرۆریستیی سەر ئەندامانی سەرکونسولگەریی تورکیا لە ھەولێر لەگەڵ دەوڵەت و گەلی تورکیا بە تایبەت بنەماڵەی قوربانییەکان ھاودەردیی دەربڕی.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە داربڕینی ئەمەی کە تیرۆریزم دیاردەیەکی ترسناکە کە زیانی زۆری لە وڵاتانی ناوچەکە داوە، وتی: تەنیا ڕێگای بەربەرەکانێ لەگەڵ تاقمە تیرۆزریستییەکان، خەباتی ھاوبەشی کۆمەڵگای جیھانی لە دژیان لە ڕێگای کۆتایی ھێنان بە داکۆکیی سیاسی و دراڤی و چەکەمەنی و ئایدۆلۆژیکییە.

لە ھێرشی رۆژی چوارشەممەی  چەکدارانی نەناسراو لە ناوچەی عەین کاوەی شاری هەولێر لەباکووری عێراق جێگری سەرکونسولی تورکیا و دوو کەسی دیکە کوژران. لەم پەلامارە دا سێ گیانپارێزەری ئەم دیپلۆماتە تورکیاییەش برینداربوون.

هێشتا هیچکەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەم پەلامارەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام کەناڵی دەنگ وباسی تورکیایی"هابەرتورک" وای بڵاو کردووەتەوە کە گوایە ئەندامانی پارتی کرێکارانی  کوردستانی تورکیا (پە.کە.کە) هۆکاری ئەم پەلامارە بوونە. کەچی پە کە کە دەست ھەبوون لە کووشتنی دیپلۆماتی تورکیایی ڕەت کردووەتەوە.

سەرپەیڤ