ته‌مووز 18, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • ئەمیر حاتەمی: گەلی ئێران سیستێمی پاوانخوازی لەگەڵ شکست دا بەرەوڕوو دەکاتەوە

وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: گەلی ئێران قەت لە هەمبەر پاوانخوازیی بەرەی ئیستیکبار بە چۆکدا نایەت و جارێکی تر سیستێمی ئیستیکباری و پاوانخواز لە شەڕی ئیرادەکاندا شکست دێنێ.

ئەمیر سەرتیپ (ئەمیر حاتەمی) وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی سەردانی بۆ پیشانگای دوایین دەستھات و تواییەکانی بواری شەڕی زەوینیی پیشەسازیی بەرگریکارانەی ئێران وتیشی: سیستێمی ئیستیکباری بە سەرکردایەتیی شەیتانی گەورە واتە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بەکەڵک وەرگرتن لە تەواوی بارستایی و مسۆگەراتیان و بە ھەڵایساندنی شەڕێکی ھەمەلایەنەی ئابووری، دوژمنایەتییەکی بەربڵاویان دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێ کردووە.

وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: گەلی ئێران سەلماندوویەتی کە بە ستراتژیای خۆڕاگری و ناسینی دوژمن قەت لە بەرامبەر پاوانخوازییەکانی بەرەی بەتاڵ سەری کڕنۆش دانانوێنێ.

ناوبراو ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی دیاریکەری تەکنۆلۆژیای بەرگریکارانەی تازەی ئێران وتیشی: ئاگادار بوونەوە لە کەرەستەو مسۆگەراتی سەربازیی دوژمن و بەڕۆژکردنی چەکەمەنیی سەربازی لەو فەکتەرە شوێن دانەرانەیە لە پێشکەوتنی بواری بەرەڤانیی ئێراندا.