ته‌مووز 20, 2019 07:42 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران : نەوتبەرێکی بەریتانیمان لە گەرووی هۆرمز راگرت

پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی شەوی هەینی لەسەر شەممە ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند نەوتبەرێکی ئینگلیسی لە گەرووی هۆرمز بە هۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیە دەریاییەکانی راگرتووە .

پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەم ئاگاداریەدا وتیشی ، دوانێوەڕۆی هەینی نەوتبەرێکی بەریتانی بە ناوی ستینا ئیمپێرۆ لە کاتی تێپەڕین لە گەرووی هۆرمز بە هۆی ڕەچاو نەکردنی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیە دەریاییەکان لەسەر داوای رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی پارێزگەی هۆرموزگان لە باشووری ئێران ، لە لایەن یەکینەی ئاوگەڕی ناوچەی یەکەمی دەریایی سپای پاسداران دەستی بەسەرداگیرا.

 بەپێی  راگەیاندنی پێوەندیە گشتیەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئەو نەوتبەرە دوای راگیران برایە لێواری دەریا و بۆ تەی کردنی قۆناخە یاساییەکان و لێکدانەوە پێویست رادەستی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی پارێزگەی هۆرموزگان کرا .

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی رۆژی پێنجشەممەش گەمیەکی بیانیی هەڵگری نەوتی قاچاخی لە کەنداوی فارس بە بڕیاری دادڤانیی راگرتبوو .

ئەم هەنگاوەی سپای پاسداران لە چوارچێوەی بەرپرسایەتی وئەرکی ئەم هێزە دایە بۆ پاسەوانی لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی و دامەزراندنی ئاسایش و بە قاچاخ کردنی دەریایی .

لە چوارچێوەی یاسا و رێسا دەریاییەکان لەوان کۆنوانسیۆنی مافی دەریاکان لە ساڵی 1982 دا ، گەمیەکی لەشکەریی دەتوانێ لە دەریای ئازاددا بۆ جێبەجێ کردنی رێسا نێودەوڵەتیەکان لە کاتێکدا کە گەمیەکی ناسەربازیی و نادەوڵەتیی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیە دەریاییەکان ڕەچاو نەکات ، رایگرێ و بیپشکنێ .