ته‌مووز 20, 2019 08:17 Asia/Tehran
  • زەریف : بیرۆکەی هاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی رۆژاوایی لە ئێران بێ بایەخ بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : بەڵێن شکێنیی وڵاتە رۆژاواییەکان لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا وایکردووە بایەخی بیرۆکەی هاریکاریی لە گەڵ وڵاتانی رۆژاوایی لە ئێران لە بەین بچێ .

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی ساڵانەی کاربەدەستانی باڵای ئەنجوومەنی ئابووری- جڤاتیی رێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردبوو رۆژی هەینی لە وتووێژێکدا لە گەڵ رادیۆ نیشتمانیی ئێن پی ئار دا وتیشی : تێڕوانینی گەلی ئێران بە هۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی و پێبەند نەبونی ئوروپیەکان بەم رێککەوتنە ، ئیتر بەرەو هاریکاری لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی هەینی بە کاتی خۆجێیی دوای 6 ڕۆژ مانەوە لە نیۆیۆرک ، ئەم شارەی بەرەو کاراکاس پێتەختی ڤەنزۆئێلا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەویە بێلایەنەکان بەجێهێشت .

سەرپەیڤ