ته‌مووز 26, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • کازم جەلالی: با ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر یەکلایەنخوازی ئەمریکادا هەڵوێست بگرێ

بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، خوازیاری ڕۆڵگێڕانی زیاتری ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی یەکلایەنخوازیی ئەمریکا.

"کازم جەلالی" سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، رۆژی پێنج شەممە لەدیدار لەگەڵ "ئوگوچی دانیەلز" ی ڕێکخەری دانیشتووی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تاران وتی: بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا دژ بەئێران لەبواری خۆراک، دەرمان و پیشەسازیی ئاسمانی ، پێویستی بە گرتنەبەری هەوڵوێست و ڕەوتی جیددیتری ڕێکخراوی نەتەوەکان هەیە.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، هەرەوەها ئاماژەی کردە ئیرادەی جیددی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و وتی: ئێران لەبەر ئەوەی باجی زۆری داوە لەو بەرەنگاربوونەوەدا، پێویستی بە ئیرادەی شێلگیرانەی کۆمەڵگای جیهانی هەیە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان.

"ئوگوچی دانیەلز" ڕێکخەری دانیشتووی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە تارانیش هاوکاریی ئێران لەبوارە جیاجیاکان لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکانی بە زۆر شیاو لێکدایەوەو وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان لەڕێی هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی لەحاڵی پێوشوێن گرتنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێرانە لەبواری دەواودەرمان و خۆراکدا.

سەرپەیڤ