ته‌مووز 29, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • ڕیابکۆف : ئێران قۆناخی دوایی کەم کردنەوەی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی دەسپێدەکات

وتووێژکاری پایەبەرزی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی بەرجام لە ڤێەن وتی: ئێران بەنیازە قۆناخی نوێی کەم کرانی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی خۆی دەسپێبکات.

"سرگئی ڕیابکۆف" جێگری وەزیری کاروباری دەرەوە وسەرۆکی شاندی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام ، ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئینتر فەکس لە نیازی ئێران بۆ دەسپێکردنی خولی تازەی کەم کرانی وادەو بەڵێنەکانی لە چوارچیوەی بەرجام هەواڵی دا ووتی؛ بەم حاڵە ، بەشداربووان لە کۆبوونەوەی ڤیەن ڕێککەوتوون کە هەوڵ و تەقالای پێویست بۆ کەڵک وەرگرتنی ئێران لە مەزیەتە ئابووریەکانی بەرجام دەکاربێنن. ڕیابکۆف وتی ڕووسیا بە هاوکاری خۆی لەگەڵ ئێران لە پڕۆژە نوسراوەکان لە ناو بەرجام درێژە ئەدات. ئێران بە پێی بڕگەکانی ٢٦و٣٦ی بەرجام هەتا ئێستاکە لە دوو قۆناخدا بڕێک وادەو بەلێنی ناڤۆکی خۆی لە بواری ڕادەو پیتاندنی ئۆرانیۆمی کەم کردوەتەوە وبە دیاری کردنی موڵەتی شەست ڕۆژە ڕایگەیاندووە کە لەئەگەری دڕێژە دان بە بەجێ نەهێنانی وادەو بەڵێنەکانی لایەنەکانی تری بەرجام  ، هەنگاوی زۆرتر لە ڕێبازی کەم کردنی وادەو بەڵینەکانی خۆی هەڵدەگرێت. "سەیید عەباس عێراقچی " جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤێەن وتی؛ ئەم کۆبوونەوەیە، سازەندە بوو بەڵام ناتوانین بڵێن هەموو شت چارە سەر کراوە وئێران بە دابەزاندنی وادە وبەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەتا کاتێک کە بەرژەوەندی نەپارێزرێت، دڕێژە ئەدات.

سەرپەیڤ