ته‌مووز 31, 2019 17:09 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆکی نوێی

سەرۆکی نوێی میکانێزمی تایبەتی ماڵیی ئێران وئوروپا " ئینستێکس " خوازیاری ئەنجام دانی وادەو بەڵێنەکانی ولاتانی ئوروپایی لە هەمبەر بەرجام بوو.

برند ئاربیل " سەرۆکی نوێی " ئینستێکس " لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی " کن فم" ی ئالمانیا وتی: دەسەلاتی ئێران لەوەدایە کە هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ دەستی بەسەر دابگرێت. ئەم کاربەدەستە ئوروپاییە وتی: تاقیکاری موشەکی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان نیە . بە قسەی " برند ئاربیل" ڕژێمی ئیسراییل، هەمیشە لە دەس ڕاگەیشتنی بە زوویی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی هەواڵ ئەدات لە حاڵێکدا تل ئابیب خۆی ئەندامی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکە ناڤۆکیەکان نیە . وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ، دانرانی برند ئاربیل ی وەکوو سەرۆکی نوێی میکانێزمی ماڵیی ئوروپا ئینستێکسی بە مەبەستی ئوپراسیۆنی تر کردنی ئەم کۆگەیە زانیوە. " ئاربیل" باڵوێزی پێشووی ئاڵمانیا لە ئێران ، لە رۆژی پێنج شەممە یەکی ئۆت دەبێتە جێگری " پرفیشر" سەرۆکی پێشووی ئینستێکس . کاربەدەستانی ئێران ، هەموو کات خوازیاری جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکانی لایەنەکانی ئوروپایی بەرجام بوونە. ئیسنتێکس بە مانای " کەرەسە وئامێری پشتیوانی ئاڵووێری تیجاریە "  کە لە لایەن لایەنە ئوروپیەکانی بەرجام بۆ دابەزاندن وکەم کردنی باری بایکۆتەکانی نایاسایی ئەمریکا پێک هاتووە.

سەرپەیڤ