ته‌مووز 31, 2019 20:11 Asia/Tehran
  • موسەوی : هەنگاوی سێهەمی ئێران ، دوایین موڵەت بە لایەنەکانی بەرجامە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، هەنگاوی سێهەمی تاران دوایین موڵەتی شەست ڕۆژە بە لایەنەکانی بەرجام بۆ بەجێ هێنانی وادەو بەڵێنەکانیان ڕاگەیاند ووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووی جێبەجێ کردنی بەرجام بەشێوەی تۆکمە وتەواوە.

" سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئەگەر لایەنەکانی بەرجام خوازیاری هاریکاری لەگەڵ ئێرانن دەبێ بە بەرجام وەکوو بەڵگە وسەنەدێک کەلە لایەن ئەوانەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوەو لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە، بجوڵنەوە وهەنگاو هەڵبگرن. ئێران هەشتی مای ٢٠١٩ دوای سەلماندنی ناکارەمەیی ڕێکارەکانی پێشنیار کراوی ئوروپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شوێنهاتەکانی ئابووری چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، ڕایگەیاند ، بەشێک لە وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و٣٦ی ئەم رێککەوتنە هەلدەپەسێرێت. ئێران ٦٠ ڕۆژ بە لایەنە ماوەکان لە بەرجام دەرفەتی دا هەتا وادەو بەڵێنەکانی بەرجامی خۆی بە تایبەت لە بەشەکانی بانکی ونەوتی جێ بەجێ بکەن. کۆماری ئیسلامی ئێران حەوتی ژوییە دوای کۆتایی موڵەتی شەست ڕۆژەی خۆی بە ئوروپیەکان بۆ جێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکانی بەرجامی یان ، رەوتی تێپەڕین لە ئاستی پیتاندنی سەتی سێ پوینت شەست وحەوتی دەسپێکرد. ئێران هەروەها بە ئوروپیەکان وشداری دا ئەگەر وادەو بەڵێنەکانی خۆی جێ بەجێ نەکەن، تاران هەنگاوی سێهەم پتەوتر هەڵدەگرێت. موسەوی هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕاگرتنی نەوت بەری ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی ئینگلیزەوە وتی: گەمی هەڵگری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەرووی جەبەلتاریق لە لایەن ئینگلیزیەکان بە شێوەی نایاسایی ڕاگیراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئینگلیزیەکان چەتە گەریان کرد وبە بنپێکردنی بڕگەکانی بەرجام پێشیان گرت بە فروشتنی نەوتی ئێران .

سەرپەیڤ