ئاب 01, 2019 08:09 Asia/Tehran
  • زەریف: پەمپێئۆ دەبێ وەڵامی میدیاکانی ئێران بداتەوە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێ وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری بەبڕشتانە بداتەوە.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە لە توییتێرەکەی دا ڕوو لە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: پەمپێئۆ لە باتی پێشنیاری پڕوپوچ و چەواشەکارانە، با پێملی یەکێک لەو هەموو داخوازییانەی پەیامنێرانی ئێرانی لەمەڕ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  هەتا ئێستا داخوازیی وتووێژو پرێس کۆنفرانسی ڕەت کردووەتەوە، چونکو دەزانێ دەبێ وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری بەبڕشتانە بێت ، ڕێک هەر بەو جۆرەی کە وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی پرسیاری میدیاکانی ئەمریکی دەداتەوە.

زەریف پێشی داگرت: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  دەبێ ئەوە ڕوون کاتەوە کە بۆچی بە خۆی و سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیەوە، ئێرانیان وەک گەلێکی تیرۆریست ناوبردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە، وەزیری دەرەوەو سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ خۆشیرین کردن لای دەوڵەتەکانی گوێرایەڵیان، ناوی مێژوویی کەنداوی فارسیشیان چەواشە کردووە.

زەریف وتیشی:وەزیری دەرەوەو سەرۆک کۆماری ئەمریکا تەنانەت بۆ کڕنۆش کردن لە بەردەم تیمی (بی) کتێبی پیرۆزیشیان چەواشە کردووەو دژی گەلی ئێران لە تیرۆریزمی ئابووری کەڵک وەردەگرن.

سەرپەیڤ