ئاب 01, 2019 08:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە هەنگاوی ئەمریکا: بایکۆتەکان هیچ کاریگەرییەکیان نییە

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بایکۆتەکانی ئەمریکای بە ناکاریگەر ناوبرد.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دانرانی ناوی لە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی ئەمریکا، لە تویتێڕەکەی دا نووسی: هۆکاری ئەمەی کە ناوی خراوەتە نێو پێڕستی بایکۆتەکانەوە ئەمەیە کە سەرەکی ترین وتەبێژی ئێران لە سەرتاسەری جیهانە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە هێنانەئارای ئەم پرسیارەی کە ئایا ئەم ڕاستییە واتە ئەوەی کە سەرەکی ترین وتەبێژی دەوڵەتی ئێرانە هێندە جێگای داخە بۆ ئەمریکییەکان، پێی داگرت: بایکۆتەکانی ئەمریکا هیچ شوێنێک لە سەر خۆی و بنەماڵەکەی دانانێن، چونکو هیچ دارایی و بەرژەوەندییەکی لە دەرەوەی وڵات نییە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: خۆشحاڵە بەوەی کە ئەمریکا بە هەڕەشەیەکی گەورەی دەزانێت دژی بەرنامەکانی خۆی.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە درێژەی ڕاهاتنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە بایکۆت کردن، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی تاران ناوی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستەنێو پێڕستی ناوی بایکۆتکراوەکانەوە.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوای ئەوە هەڵگیراوە کە کە زەریف لە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵێک لە میدیاکانی ئەمریکی دیمانەیەکی تایبەتیی ئەنجام دا.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشکاوانە لە بەر ئەو دیمانەگەلەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرک لەگەڵ میدیاکانی ئەمریکی توڕەیی خۆی دەربڕیوە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران پێشتر لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتکرانی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە ڕایگەیاند بووە کە: تەنیا کاریگەری و لەوانەشە تەنیا ئامانجی دانانی ناوی لەنێو پێڕستی بایکۆتەکاندا بەرتەسک کردنەوەی لە ڕووی پەیوەندی گرتنەوە بێت.

 

سەرپەیڤ