ئاب 03, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • زەریف : هەنگاوی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنیەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا جێ بەجێ دەکرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: قۆناخی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران لەبارودۆخی ئێستادا جێ بەجێ دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی مەجلیس؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە مافی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لەبارەی جێ بەجێ کردن یان جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیاربدات، وتی: هەموو وڵاتانی ئەندامی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنەکە گەیشتوونەتە ئەو قۆناخەی کە ئەمریکا هۆکاری هەموو بشێوی و ئاڵۆزییەکانە.

زەریف هەروەها وتی: داواکارییەکانی ئێران پاش ئیمزای ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشکرا بووەو چاوەڕوانیەکی بەدەر لەڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووەو بێتوو ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە لەلایەن وڵاتانی دیکە بەتەواوەتی جێ بەجێ نەکرێ، ئێرانیش هەر بەناتەواوی جێ بەجێی دەکا.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران بەئاماژە بە داوای ژمارێک وڵاتی ئەندامی چوار کۆیەک بۆ هەڵوەشانی جێ بەجێ کرانی قۆناخی سێهەمی کەمکردنی بەڵێنیەکانی ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: ئەوە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە کە لەوبارەوە بڕیاربدا و ئەگەر وادەو بەڵێنیی لایەنە دەرەوەییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ نەکرێ، بێگومان ئەو هەنگاوە لەدرێژەی هەنگاوەکانی ڕابردوودا هەڵدەگیردرێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێک پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی و پاش سەلماندنی ناکارامەیی ڕێکارە پێشنیارکراوەکانی ئوروپا بۆ قەرەبووی شوێنهاتە ئابوریەکانی چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەشێک لە بەڵێنیەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەگوێرەی بڕگەکانی٢٦و٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە هەڵپەسارد.

سەرپەیڤ