ئاب 06, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • دیداری رۆحانی لەگەڵ زەریف لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوا بە دوای بایکۆتکردنیی "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە،ئەمرۆ سێ شەممە بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران دیداری کرد.

 لەم دیدارە زەریف و جێگرەکانیی ڕاپۆرتێکیان لە کردەوەی خۆیان ئاراستە کرد و بڕیار وایە "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش گوتاردانیی هەبێت.

بەر لەمەیش سەردار سەرلەشکەر"قاسم سلێمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ "موحەممەد جەواد زەریف" دیدار و وتووێژی کردووە. وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکا لە درێژەی ڕاهاتنی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە بایکۆت کردن،بەیانی پێنجشەممە(یەکەمی ئاگوست) ناوی وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە لیستەی کەسانی بایکۆت کراوە داناوە.

سەرپەیڤ