ئاب 06, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • پەرەی هاوکارییە سنورییەکانی ئێران و تورکیا

بەرپرسانی سنوریی ئێران و تورکیا لەشاری ماکۆ(باکوری رۆژاوای ئێران) تەبایی نامەی هاوکاریان مۆرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "شێرزاد حاجی زادە" فەرماندەری هەنگی سنوریی شاری ماکۆ لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوای ئێران رۆژی سێ شەممە لەدیدارلەگەڵ "محەممەد ئەمین بیلمەز" پارێزگاری وانی تورکیا وتی: بە پێوشوێن گرتنەکان، هێزەکانی دوو وڵات بۆ چەسپاندنی ئاسایشی سنورەکان و هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ قاچاخچیان هەوڵ دەدەن.

پارێزگاری پارێزگای وانی تورکیاش لەو دیدارەدا ئاماژەی کردە پەیوەندیی دۆستانەو مێژوویی گەل و حکومەتی ئێران وتورکیاو وتی: ئەو دۆستی و برادەرییە، هۆکاری چوونەسەری ئاستی هێمنی و ئاسایش لەسنورەکانی دوو وڵاتدا دەبێ.

محەممەد ئەمین بیلمەز وتی: گرێبەست و تەبایی نامەکانی نێوان دوو وڵات، کاریگەریی زۆری دەبێ لە بەهێزکرانی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانی ئێران و تورکیا.

هەروەها ئێران و تورکیا بڕیاریاندا، بۆ بەهێزکرانی ئاسایش لەسنورەکانی دوو وڵات کۆڕ و دانیشتنی سنوری لەنێوان بەرپرسانی پارێزگا دراوسێکان هەر شەش مانگ جارێک لەخاکی تورکیاو ئێراندا بەڕێوە بچێ.

ئێران و تورکیا ٥٦٦ کیلۆمتر سنوری هاوبەشیان هەیەو ئازەربایجانی رۆژاوا لەئێران هاوسنورە لەگەڵ چوار پارێزگای تورکیا.

سەرپەیڤ