ئاب 08, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران و عێراق بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی پیشانگایی

ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق باسی ڕێککەوتنی ھەردووک وڵاتی کرد لەمەڕ پەرە پێ دانی ھاوکاریی پیشانگایی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، «ناسر بیھزاد» ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق، وێڕای ئاماژە کردن بە واژۆی تەبایی نامەی ھاوکاریی پیشانگایی نێوان ئێران و عێراق وتی: لەم بەڵگەنامەیەدا حەوت تەوەرەی گەشەی ھاوکارییە پیشانگاییەکان ڕێکەوتنی لەسەر کراوەو بڕیار دراوە کە ھەردووک لا بۆ ئەوپەڕی کەڵک وەرگرتن لە بارستایی ڕووداوە پیشانگاییەکان بە مەبەستی پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات بەشێوەیەکی گونجاو ھەنگاو ھەڵگرن.

ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق وتیشی: ناساندنی کاڵاو خزمەتگوزاریی ئێرانی لە ڕێگای گەپە پێدانی پیشانگاکان، بەشداری کردن لە پیشانگا نێونەتەوەییەکان، بەرپا کردنی پیشانگاگەلی پسپۆڕی و ڕاگەیاندنی بازرگانی لەو تەوەرە ھەرە گرینگانەی ئەم ڕێککەوتنەن.

«ناسر بیھزاد» ڕاوێژکاری بازرگانیی ئێران لە عێراق، وتیشی: ناساندنی بەرھەمە بەکوالیتییەکانی ئێران و دەست ڕاگەییشتنی ڕاستەوخۆو بازاڕدۆزی ھەلێکی باشە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ناردەی نانەوتیی ئێران.

وڵاتی عێراق لە ھاوردەکارانی کاڵای ناردەی ئێرانە. بارستایی ئاۆووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق لە ئێستادا ١٢ ملیارد دۆلارە لە ساڵ دا.

 

سەرپەیڤ