ئاب 11, 2019 16:23 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی:هێند و پاکستان بۆ پێشگرتن  لە نائەمنیی لە کشمیر دان بە خۆدا بگرن

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆک وەیرانی پاکستان،جەختیکرد: ئێران لە هێند وپاکستان داوا دەکات دان بە خۆدابگرن و بەم شێوەیە،پێشبگرن لە تاوسەندنیی نائەمنی و کوژرانی خەڵکی بێتاوانیی کشمیر.

"حەسەن ڕۆحانی" ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێوەندی تەلەفوونی "عۆمران خان"سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەگەڵ ئەو، ئاسایشتی ناوچەکە،بە تایبەت بەژوێنەی هێندی بۆ ئێران بە گرنگ نرخاند و گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو هەوڵێک ئەدات لەپێناو پاوەجێی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچە و وەرگرتنەوەی مافەکانی موسولمانەکان.

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەمەی ئێران وپاکستان بەردەوام دوو وڵاتی دۆست،دراوسێ و برای یەکتربوون وهەروایش دەمێننەوە،بەڕاشکاوی گوتی: ئێران بەردەوام هەوڵی داوە لە پێناو پێشگرتن لە ئالۆزی و بشێوی لە ناوچەکە دا و خەڵکی موسولمانی کشمیریش دەبێ لە قازانج و بەرژەوەند و مافە یاساییەکانیی خۆیان کەڵک وەربگرن و بتوانن بە ئارامش ژیان بەرنە سەر.

ڕۆحانی هەروەها گوتی: پرسی کشمیر هەرگیز ڕێگا چارەی سەربازی بۆ نییە و دەبێ بابەت ومەسەلەکان لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکردرێ.

"عۆمران خان"سەرۆک وەزیرانی پاکستان یش لەم پێوەندی تەلەفوونییە، پیوەندییەکانیی ئێران وپاکستانی بە دۆستانە وبرایانە زانی وبەڕاشکاوی گوتی:پاکستان سەبارەت بە کوشتاری خەڵکی بیتاوان لە کشمیر و تاوسەندنەوەی ئالۆزییەکان لە ئاست ناوچەکە دا نیگەرانە و کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو وڵاتیکی گرنگ  لە ناوچە و جیهانی ئیسلام دەتوانێ هاوڕەوت لەگەڵ چارەسەری کێشەی کشمیر دەورێکی ئەرێنی بگێرێت.

دەوڵەتی هێند دوو شەممە ٥ـی ئاگۆست ڕایگەیاند،  ئیمتیازەکانی تایبەت بە دەوڵەتی کشمیری ژێر کۆنتڕٶڵی هێند کەلە یاسای بنەڕەتی هێند بۆ ئەم ناوچەگەلە لەبەر چاوگیراون هەڵوەشاندۆتەوە.

خەڵکی کشمیر خوازیاری بەڕێوەر چوونی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانن لەبارەی بەڕێوە بردنی کۆپرسی بۆ دیاریکردنیی بارودۆخی کشمیر بەڵام دەوڵەتی هێند بەردەوام  نەیاری ئەم کردەوەیە بووە.

 

سەرپەیڤ