ئاب 11, 2019 20:24 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووچی ڕووسیا،کۆتایی ئەم حەوتەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەر بانگێشتنی فەرمیانەی"ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا،لەکۆتایی ئەم حەوتەیە سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

"پەرویز ئیسماعیلی" جێگری پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ یەک
شەممە ،گوتی: "حەسەن ڕۆحانی" بۆ بەشداری و وتاردان لە کۆبوونەوەی سێی قۆڵی  سەرانی ئێران، رووسیا و کۆماری  ئازەربایجان کە ڕۆژی چوارشەممەی (١٤ ئاگۆستی) بەڕێوە دەچێت، سەردانی بەندەری سووچی دەکات لە ڕووسیا.

ئیسماعیلی گوتیشی: لەم کۆبوونەوەیە،جگە لە دانووستانەکانیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان  بەمەبەستی بەردەوامکردن و پەرەی هاوکارییەکانی سێی قۆڵی لە دەڤەرە جۆر بە جۆرەکانی ئابووری و هەروەها لەپەراوێزی کۆبوونەوەی سووچی، دیدارگەلێکی جیا جیای لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و کۆماری ئازەربایجان دەبێت کە لەو دا گرنگترین بابەت ومەسەلەکان و پێوەندی دوو لایانە باس و ڕاویژ دەکەن.  لیژنەیەکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووری هاوڕێیەتی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن لەم سەفەرەی دا.

سەرپەیڤ