ئاب 12, 2019 19:56 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئەمریکا بۆ هاوڕێکردنیی بەریتانیا لەگەڵ خۆی دژی ئێران و چین

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا گەرەکیەتی لاگری بەریتانیا دەستبخات بۆ پشتگری کردن لە هەڵوێستەکانی وڵاتەکەی لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و بەشگەی چینی هۆئاوی.

ماڵپەڕی دەنگ وباسی هیل رۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا "جان بۆلتۆن" ،ڕاویژاکری ئاسایشتی نیستمانی ئەمریکا گەرەکیەتی لە دیدارەکانی دا لە کۆتایی ئەم حەوتەیە لەلەندەن،لەکاربەدەستانی بەریتانی داواکات هەڵوێستیکی تووندتر بەرامبەر ئێران و بەشگەی  چینی هۆئاوی بگرنە بەر.

لە حالێکدا کەبەریتانیا تا بە ئێستا ڕایگەیاندووە لەمەر پێبەندی بە بەرجام کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەو کشاوەتەوە، لە یەکێتی ئەورووپا پەیڕەوی دەکات،کاربەدەستانی بەریتانی دوا بە دوای دەستگرتن بە سەر نەوتبەرێکی ئەم وڵاتە لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هۆرمۆز،بۆ کاردانەوە نیشان دان بەرامبەر تاران کەوتوونەتە ژێر گوشار.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بۆڵتۆن هەروەها گەرەکیەتی بە کاربەدەستانی بەریتانی ئەمە بڵێت کە کشانەوەی بەریتانیا لە بەرجام دەبێتە هۆی زۆرتربوونەوەی گوشار بۆ سەر ئێران دا.

دەوڵەتی ترەمپ هەروەها بەشێوەیەکی بەربڵاو بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی دیکەی خستۆتە ژێر گوشار بەمەبەستی ڕاگرتنی کەڵک وەرگرتن لە کەرەستە وئامێرەکانی ئاراستە کراوە لە لایەن بەشگەی چینی هۆئاوی و دەلێت تێکنۆلۆژیای "فایو،جی" ئاراستە کراوە لە لایەن ئەم بەشگەیە مەترسییەکی ئاسایشتی دێتە ئەژمار.

دەوڵەتی بەریتانیا  لەکاتی سەرۆک وەزیرانیی "ترێزا مەی"مافی دەستڕاگەییشتنی بەرتەسکی بە هۆئاوی دابوولە پێوەندی لەگەڵ کەناڵی فایو .جی خۆی دا، بەڵام بۆلتۆن هیوادارە دەوڵەتی تازەی "بوریس جانسون"  دنە بدات لەپێناو لە پێش گرتنی هەڵوێستێکی تووندتر لەم بارەوە.

سەرپەیڤ