ئاب 13, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • سپێردرانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرانی ئێران و روسیا  و کۆماری ئازەربایجان بۆ کاتێکی گونجاو

جێگری سەرۆک کوماری ئێران بۆ بەشی پێوەندیەکان و راگەیاندن ، باسی رێککەوتنی سێ وڵاتی ئێران و روسیا و ئازەربایجانی کرد بۆ سپێردرانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سوچی بۆ کاتێکی گونجاوتر .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری  ، پەرویز ئیسماعیلی جەختی کردەوە : کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرانی ئێران و روسیا و ئازەربایجان کە بڕیار بوو سبەی چوارشەممە لە سوچی روسیا بەڕێوەبچێ ، بە هۆکاری تەکنیکی  و بە رێککەوتنی سێ وڵاتەکە دواکەوت .

 وتووێژ لە بارەی گەشەی هاریکاریی هاوبەشێ سێ وڵات لە بواری جیاجیای ئابووری و هەروەها پێوەندیە ناوچەییەکان ، لە ئامانجەکانی ئەم دانیشتنە سێ قۆڵیەیە .

سەرپەیڤ