ئاب 14, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دابین کردنی ئاسایشتی کەنداوی فارس پێویستی بە هێزی بیانی نیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە بۆ ئاسایشت وپاوەجیی لە کەنداوی فارس هیچ پێویستێک بە هێزە بیانیەکان نیە وتی: وڵاتانی ناوچە بە یەکگرتوویی ، یەکدەنگی ووتووێژ دەتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن .

" حەسەن ڕۆحانی " ڕٶژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت ، بە راگەیاندنی ئەمەکە هەموو ئەو درۆشمانەی کە لە بارەی هاوپەیمانی نوێی لە ناوچەی کەنداوی فارس ودەریای عومان دەدرێت، ڕواڵەتیانەیە \، ڕایگەیاند : مەبەستی کردەوەی دەسەڵاتدارە گەورەکان بە تایبەت ئەمریکا لەم ناوچەیە، شتێک بێجگە لە بەدی هێنانی دووبەرەکی نانەوە وخاڵی کردنی خەزینەی وڵاتانی ئیسلامی وناوچە نیە. ڕۆحانی ، گەڵاڵەی ئیدعا وبانگەشەگەلێک کە ڕژێمی زایۆنیستی دەێهەوێ لە ئاسایشت وئەمنیەتی ناوچە بەشداری هەبێت ، پڕوپوچ ڕاگەیاند ووتی: زایۆنیەکان ئەگەر دەتوانن ئاسایشتی خۆیان بپارێزن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە زایۆنیەکان لەهەرجێگایەکدا کە بن ، ناهێوری، قەڵاچوو وتیرۆریان ئەنجام داوە وتی: هۆکاری سەرەکی تیرۆریسم، شەڕ وکوشت وبڕ لەم ناوچەیە، زایۆنیەکان وڕژێمی داگیر کەری ئیسرائیلە. ڕۆحانی ب ەپیداگری لەسەر ئەمەکە تاران هەموو کات ئامادەی دامەزرانی پێوەندی برایانە ودوستانە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت دراوسێکانە، ڕوولە وڵاتانی لیوارەیی کەنداوی فارس وتی: ئێران لە تەنیشت وڵاتانی لیوارەیی دا ئامادەیە ئاسایشتی ناوچە بپارێزێت ، هەر بە و جۆرەی کە لە درێژایی مێژوو دا ئەم کارەی ئەنجام داوە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وبێ بەڵێنی ئوروپیەکان لە هەمبەر ئەم ڕێککەوتنە پیداگری کرد: ئەگەر ئوروپیەکان لە کۆتایی موڵەتی شەست ڕۆژەی ئێران بەوان کە بۆ جاری دووهەم ئەنجام دەبێت، وادە وبەڵێنی خۆیان جێ بەجێ نەکەن ، ئێران حەتمەن قۆناخی سێهەم دەسپێدەکات.

سەرپەیڤ