ئاب 15, 2019 19:10 Asia/Tehran
  • کۆچی دوایی هەواڵنێری پێشووی ڕایەڵەی ئاسمانی سەحەر

داوود ڕێواز هەواڵنێری پێشوو ویەکەم نوێنەری کەناڵی ئاسمانی سەحەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کەناڵی ئاسمانی سەحەر ، شەوی ڕابردوو داوود ڕێواز هەواڵنێری پێشووی کەناڵی ئاسمانی سەحەر دوای بەسەر بردن وە پشت سەرنانی نەخۆشیەکی سەخت لە تاران کۆچی دوایی کرد. ڕێواز لە ساڵی ١٣٧٣ کۆچی هەتاوی وەکوو هەواڵنێر، چالاکی خۆی لە بەشێ دەرەوە سنووری سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران دەسپێکرد وچەندین ساڵ وەک هەواڵنێر لە ئامادە کردنی هەواڵ وڕاپۆرتی جۆربەجۆر لە عێراق وباکووری عێراق چالاک بوو. داودی ڕیواز  یەکەم هەواڵنێری کەناڵی ئاسمانی سەحەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو.