ئاب 16, 2019 15:29 Asia/Tehran
  • ئامادەیی هێزی ئێنتزامی ئێران بۆ گوێزرانەوەی ئەزمون وتوانستەکانی بۆ پولیسی ئێراق

فەرماندەی هێزی ئێنتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادەیی ئەم هێزەی بۆ گواستنەوەی ئەزمون وتواناییەکان بە پۆلیسی ئێراقی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی جومعەی هەواڵدەری فارس ، سەردار سەرتیپ پاسدار " حسێن ئەشتەری' " فەرماندەی هێزی ئێنتزامی ئێران لە دیدار لەگەڵ" یاسین تاهیر ئەلیاسیری" وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەغدا ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی دوو وڵات لەمەڕ وابەستەییە ئایینیەکان وهاوبەشیە فەرهەنگیەکان دوستی وموحەبەتی قووڵیان هەیە ، وتی: ئەوپەڕی ئەم پێوەندیە لە حەماسەی گەورەی ئەربەعینی حسێنی ع خۆی دەردەخات. سەردار ئەشتەری وتی: پولیسی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی بەشکۆی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ع لە پاڵ پولیسی عێراق دا دەبێت. یاسین تاهیر ئەلیاسیری وەزیری ناوخۆی عێراقیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران هەمیشە لە کاتی سەخڵەت لە پاڵ دەوڵەت وخەڵکی عێراق دابووە ، وتی: عێراق پێویستی بە ئەزموونەکانی پولیسی ئێران هەیە . ئەلیاسیری هەروەها بە پیداگری لەسەر بەڕێوە چوونی بەشکۆی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ع وتی: بڕیار دراوە لە ڕٶژەکانی ئەربەعینی حسێنی ع زیارەتکارانی ئێرانی بە پاساپورت وبەبێ ڤێزا ، بڕۆنە ناو وڵاتی عێراق. بە پێی ئاماری ڕەسمی سەرچاوە عێراقیەکان نێزیک بە چواردە ملیۆن زیارەتکار بە پای پیادە ساڵی ڕابردوو چوونەتە کەربەلا کە فرەتر لە دووملیۆن کەسیان ئێرانی بوونە .

سەرپەیڤ