ئاب 17, 2019 08:44 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵهاتی لە دایکبوونی ئیمام هادی (ع)

ئەمڕۆ پازدەی زیحەججە ی ساڵی 1440 ی کۆچی ، ساڵهاتی لە دایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام عەلی نەقی (ع) ە .

ئیمام عەلی نەقی (ع) لە ساڵی 212 ی کۆچی لە نزیک شاری مەدینە هاتە سەر دونیا .

 بەڕێزیان دوای شەهیدبوونی باوکی بەڕێزی واتە ئیمام موحەممەد تەقی (ع) رێبەرایەتی موسوڵمانانی گرتە ئەستۆ .

 لە نازناوە بە نێوبانگەکانی ئیمام عەلی نەقی ، هادیە بە مانانی رێشاندەر .

 ئیمام هادی (ع) لە ناساندنی سیمای رووناکی ئیسلامی راستەقینە هەوڵی زۆری دا .

 کەناڵی سەحەری کوردی ، گەیشتنی ساڵهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی ئیمام هادی (ع) لە هەموو لایەک پیرۆزبایی دەکات .