دیداری وەزیریاری دەرڤەی ژاپۆن لەگەڵ زەریف، پێشوازی تاران لە درێژەی ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ تۆکیۆ
ئاب 17, 2019 19:37 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگری پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن دیدار و وتووێژیان کردووە.
"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیداری"موری تاکە ئۆ" جێگری وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تاران بە ئاماژە بە پێوەندییە باش و بنیاتنەرەکانی دوو وڵات و هەروەها سەفەری مێژوویی و گرنگی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران و دیدار لەگەڵ ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ،لە درێژەی ڕاویژەکان لەگەڵ ژاپۆن لەبارەی پێوەندییەکانی دوو لایەن و مەسەلەکانی ناوچەیی پێشوازی کرد.
"موری تاکەئۆ" یش بە ئاماژە بە وتوویژەکانی بنیاتنەری لەگەڵ "سەید عەباس عێراقچی" جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ،گوتیشی: ژاپۆن بۆ پێوەندییەکانی لەگەڵ تاران و درێژەی ڕاوێژەکان گرنگایەتی زۆری دادەنێت.