ئاب 18, 2019 08:28 Asia/Tehran
  • پەرەی هاوکاریی ئێران و ئێراق لە بواری ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانیان

وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند کە هاوکاریی ئێران و ئێراق لە بواری ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانیان پەرە دەستێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزڵی" وەزیری ناوخۆی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیداری "یاسین یاسری" وەزیری ناوخۆی ئێراق لە تاراندا بە ئاماژە بە واژۆ کرانی تەبایی نامەی هاوکارییە سنووریەکانی نێوان دوو وڵات وتی: پرس و بابەتی جۆربەجۆر لەوان دامەزراندنی ئاسایشی بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمەکانی ئەربەعینی حسێنی و پەرە پێدانی هاوکاریی نێوان پۆلیسی دوو وڵات لە بڕگەکانی تەبایی نامەی نوێی هاوکارییە.

ڕەحمانی فەزڵی هیوای خواست: تەبایی نامەی پەرە پێدرانی هاوکارییەکانی ئێران و ئێراق لە بواری ئاسایشی سنوورە  هاوبەشەکان ببێتە هەنگاوێکی گەورە لە پێناو بەهێزتر کردنی پێوەندییەکانی تاران_ بەغدا.

"یاسین یاسری"یش وتی: بەو تەگیبرە نوێیانە گیراونەتە بەر و ئەو تەبایی نامانەی لە نێوان دوو لایەن مۆر کراوە، هاوتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعینی حسێنی بۆ ئێراق هاسانتر دەبێ.

وەزیری ناوخۆی ئێراق بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی تەبایی نامەی دامەزراندنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و ئێراق، سنووری خۆسرەوی کراوەیە و ڤیزەی هەڵگیراوە، وتیشی: هەموو هەنگاوی پێویست بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی و دابین کردنی ئاسایشیان پێشبینی کراوە.

بە پێی ڕێژە و ئاماری فەرمیی سەرچاوە ئێراقییەکان ؛ ساڵی ٢٠١٨ نزیکەی ١٤ ملوێن زیارەتکار لە ڕێ و ڕەسمی بەپێ ڕۆیشتن بۆ زیارەتی ئەربەعین بەشدارییان کردبوو کە زیاتر لە دوو ملوێن کەسیان لە ئێرانەوە ڕۆیشتبوون.