ئاب 18, 2019 19:44 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: ئێران ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشتی خۆی دەزانێت

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێزمەند کرانی توانایی بەرگریکارانەی عێراق لەو ستراتژییە سەرەکیانەی ئێرانە، وتیشی: ئێران ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشتی خۆی دەزانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری سەرتیپ «ئەمیرحاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیداری « یاسین تاھیر ئەلیاسری» وەزیری نێوخۆی عێراق لە تاراندا، وێڕای پێداگری لە سەر گرینگایەتیی بەرز کرانەوەی ئاستی توانایی و ھێزی بەرەڤانیی لەشکریانی عێراق لە بەرامبەر ھەڕەشەو گوڕەشەکاندا وتیشی: پشتگریی ئێران لە عێراق لە کاتی ھێرشی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە نەک ھەنگاوێکی کورتە ماوەو تاکتیکی، بەڵکو سەرچاوەگرتوو لە بڕوامەندیی ناخەکی و ستراتژییەکی درێژماوە بوو.

سەرتیپ «ئەمیرحاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە زەحمەت و ھەنگاوەکانی وەزیری نێخۆی عێراق و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە لەمەڕ دابین کردنی ئاسایشتی زیارەتکاران بە تایبەت لە ڕۆژانی مانگی موحەڕڕەم و ئەربەعینی حسەینی دا ، وتیشی: ھاتوچۆی بەربڵاوی زیارەتکارانی ئەربەعین نومنەیەکە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ئێران و عێراق.

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە خواستی کاربەدەستانی ئێران و عێراق پەرە سەندنی پەیوەندییە ستراتژییەکانە، وتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ھیچ قۆناغێکی مێژوویی دا ھەتا ئەمڕۆ ھێندە دۆستانەو برایانە نەبووە.

« یاسین تاھیر ئەلیاسری» وەزیری نێوخۆی عێراق یش لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگری و ڕاوەستان و پشتگریی ئێران لە عێراق لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان، و.تی: پەرە پێ دانی ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی لەگەڵ ئێران، لەو ئەولەوییەتە سەرەکیانەی دەوڵەتی عێراق دێتە ئەژمار.

ئەلیاسری بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە لە شەڕی عێراق دژی داعش لە تەنیشتی گەلی ئەم وڵاتەدا ڕاوەستا، پێی داگرت: ئێران دەتوانێ پاڵپشتێکی جێی متمانە بێت لە کاتی قەیرانەکان دا.

سەرپەیڤ