ئاب 19, 2019 16:33 Asia/Tehran
  • ناکامبوونەوەی ئەمریکا لەمەر پێکهێنانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆرشی ئیسلامی ئێران

فەرماندەری هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ئەمریکا لەمەر پێکهێنانی هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شۆرشی ئیسلامی ئێران ناکام ماوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن، ئەمیر سەرتیپ فڕۆکە وان"عەزیز نەسیرزادە" فەرماندەری هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی دووشەممە لە تاران گوتیشی: ئەمریکا بۆپیش گرتن لە پێشکەوتنی ئێران بە دوای پێکهێنانی هاوپەیمانی جیهانییە بەڵام زۆریک لە وڵاتان خۆیان بواردووە لە بەشداریکردن لەم هاوپەیمانییە.

ئەمیر نەسیر زادە، بە باسکردنیی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئیستێکباری جیهانی بەرە ڕووی کێشە کردووە،بەڕاشکاوی گوتی: ئێران بە هۆی داوای دەوڵەتەکانی یاسایی سوریا و عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیستیکباری جیهانی لەم وڵاتانە دا ئامادەبوونێکی مۆستەشاری هەیە.

فەرماندەری هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژە دان بە خۆبژیوی ئێران لەمەر بەرهەم هێنانی چەک گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بایکۆت و شەڕ دا سەرکەوتووە و وێڕای پووچکردنەوەی پیلانەکانی دوژمنان بەردەوامە لە سەر پێشکەوتنی خۆی.

سەرپەیڤ