ئاب 20, 2019 08:30 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ساڵڕۆژی جەژنی غەدیری خوم

ئەمڕۆ (سێشەممە) ١٨ی زیحەجەی ساڵی ١٤٤٠ی کۆچی ڕۆژی جەژنی غەدیری خوم یەکێک لە جەژنە گەورەکانی شیعەکانی جیهانە.

غەدیری خوم ناوی ناوچەیەکی نێوان مەککە و مەدینەیە کە حەزرەتی محەممەد (ص) پێغەمبەری نازداری ئیسلام لە حەجەتولوداع، حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانی بە وەلی پاش خۆی ڕاگەیاند.

پێغەمبەری ئیسلام (ص) لە کاتی گەڕانەوەی لە دوایین حەجی خۆی هەموو موسڵمانانی بەشدار لەو حەجەی لە شوێنێکدا بە ناوی غەدیری خوم کۆ کردەوە و لەوێدا حەزرەتی ئیمام عەلی (ع)ی بە وەسی و برا و جێگرەوە خۆی لە لایەن خودای تاکانەوە ناساند.

پێغەمبەری ئیسلام (ص) لە وتارە گرینگەکەی غەدیری خومدا فەرمووی: هەرکەس کە من مەولاوی ئەوم پاش من عەلی مەولایەی دەبێ.

خەڵکی ئیمانداری ئێرانی ئیسلامیش لە ڕۆژی جەژنی غەدیری خوم جگە لە ئامادەبوون لە شوێنە ئایینییەکان و بەڕێوە بردنی جەژنی جۆر بەجۆر، سەردانی سەید و ساداتیش دەکەن.

کەناڵی سەحەری کوردی جەژنی غەدیری خوم لە هەموو شیعەکانی جیهان بەتایبت بینەران و بیسەرانی شیعەی خۆی پیرۆزبایی دەکات.