ئاب 20, 2019 18:00 Asia/Tehran
  • دەریاڤان تەنگسیری: ناچینەژێرباری ئامادەبوونی ئەمریکا و ئینگلیز لە کەنداوی فارسدا

فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاگاداریی وڵاتانی ناوچەو جیهانی ڕادەگەیێنێ کە ناچێتەژێرباری ئامادەبوونی ئەمریکاو ئینگلیز و هەر وڵاتێکی دیکە کە بیەوێ ببێ بەئاوری بن کای ناوچەی کەنداوی فارس.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران تایبەت بە یانەی پەیامنێرانی جەوان، دەریاڤان "عەلیڕەزا تەنگسیری" بەئاماژە بەوەی کە تێپەڕین لە تەنگەی هورموز بۆ هەموان ئازادەو ئێران ئاسایشەکەی دابین دەکا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر وڵاتانی واوەناوچەیی و ئەو بیانیانەی بەئامانجی ناهێمنی دروست کردن و هەڕەشە دەچنە کەنداوی فارس، ڕادەوەستێ و فەرمانبەرێتییەکەی لەمەڕ چەسپاندنی ئاسایش لەناوچەدا جێ بەجێ دەکا.

فەرماندەری هێزی دەریایی سپا وتیشی: وڵاتانی ناوچە ئاگادار بن کە ئێران دەستی برایەتی و دۆستایەتی بەرەولای گەلان و وڵاتانی ئیسلامی درێژ کردووەو هاوپەیمانی و سکۆرت کردنی کەشتیەکان ناتوانێ تەگەرەبخاتە بەردەم فەرمانبەرێتی سپا کە دابینکردنی ئاسایشە.

دەریاڤان تەنگسیری هەروەها ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی سەردان لە پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە بەندەر عەبباس(باشوری ئێران) ئاماژەی کردە مەزنایەتی وباڵادەستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیهان و ناوچەداو وتی: ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەنیا نییەو گەلانی ئازادیخوازی جیهان پاڵپشتیی ئێران دەکەن.