ئاب 21, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • دەستکەوتەکانی پێشەسازی بەرەڤانی ئێران : هێزی باڵادەست و بێ ڕکەبەری ناوچە

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیان نامەیەکدا بە ڕێز گرتن لە ڕۆژی پیشەسازی بەرگریانە لە ئێران ، دەستکەوتەکانی پێشەسازی بەرەڤانیەنەی وڵاتی بە دەسەڵاتی باڵادەست وبێ ڕکەبەری ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زانی.

سبەینێ پێنجشەممە ٢٢ی ئۆت" ٣١ی گەلاوێژ" ڕۆژی پیشەسازی بەرەگریانە لە ئێرانە. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند : دەستکەوت وتواناییەکانی بەشی پێشەسازی بەرگریانەی ئێران لە بوارەکانی زەوینی ، دەریایی وهەوا فەزا کە بە پێی ستانداردە تازە جیهانیەکان وهاوپێوەند لەگەڵ وەڵامی سەرکەوتووانە بە هەڕەشەکانی بەردەم وڵات بەرهەم هاتووە، ئێرانی بە دەسەڵاتی باڵادەست وبێ کێشەی ناوچە ولە  ترازی پێشبڕکیی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی واوە ناوچەیی داناوە. لەم بەیان نامەیە هەروەها هاتووە" : چڕبوونەوەی نیزامی زاڵیەت وستکبار لەسەر بەرتەسک کردنەوەی بارستاکانی بەرەڤانیانەی ئێران ، پێشاندەری سەرکەوتن وکارتێکەری ستراتژیانەی ئەم بوارە لە ناکارامەیی ستراتژیەکان وسیناریوکانی دژە ئێرانی بەرەی دوژمنە. هەرلەم بوارەدا، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیان نامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی پیشەسازی بەرەڤانیانە لە ئێران پیداگری کرد: هێزە چەکدارەکانی ئێران کە هەموو کات لە بایکۆتە زاڵمانە وبەردەوامەکانی دوژمنانی نیزام دابوونە ، بە پاڵپشتی بە سەرمایەی ئینسانی وتواناییەکانی خۆیان ، لە درێژایی ئەم چل ساڵە ، توانیویانە بە گەڵاڵەڕێژی ودروست کردنی کەرەسە وئامێری سەربازی نە تەنیا پێشگیری پێویستیان لە هەڕەشەکان ئەنجام داوە بەڵکۆتوانیویانە  بە خاڵێکی باش وشووێندانەر لە هاوسەنگیەسەربازی وسیاسیەکان لە ناوچە بگەن. وەزاڕەتی بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش لە بەیان نامەیەکدا بە ڕێزگرتن لە رۆژی پێشەسازی بەرگریانە لە ئێران وتی: ئۆلگووسەرمەشقی دەسەڵات نانەوەی بەرەڤانیانەی بومی ئێران لە بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی ، لە هۆکارەکانی شکستی شەڕەکانی نیابەتی وتیرۆریستی وهاوپەیمانە شەیتانیەکان لە ناوچەیە .