ئاب 21, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: ئێران لە ھەنگاوی دووھەمی شۆڕش دا ھێزێکی لە شکان نەھاتووە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی پەدافەندی غەیری عامیل، ئاسایشتی ئێران لە بوارەکانی ناڤۆکی، ژینگە و سایبری و کیمیایی دابین و دەستەبەر دەکات.

سەرداری سەرلەشکر موحەممەدی باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاھەنگی بەسەر کردنەوەی چالاکییە ستراتژی و ئۆپراسیۆنییەکانی  ڕێکخراوەی پەدافەندی غەیری عامیلی ئێران و دەستھاتەکانی، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە  ڕێکخراوەی پەدافەندی غەیری عامیلی وڵات بە گەڵاڵە ڕێژی و بەرنامەی گونجاو بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەو گوڕەشەکان لە بواری جۆربەجۆر بەستێنی باشی خۆش کردووە، وتیشی: ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕووی بەرپەرچ دانەوەو بەرەڤانیی ناسەربازی سەرکەوتووانە جوڵاوەتەوە.

سەرداری سەرلەشکر موحەممەدی باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەمڕۆ نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو ئاستەی دەستەڵات گەییشتووە کە دوژمنی تووشی نائومێدی و ھیوابڕاوی کردووە، وتیشی: ئەم ئاستەی توانایی و خۆسازدان دەبێتە پێشەکییەک بۆ ئەوەی لە ھەنگاوی دووھەمی شۆڕشی ئیسلامی دا، وڵاتی ئێران ببێت بە ھێزێکی لەشکان نەھاتوو لە ئاستی نێونەتەوەیی دا.