ئاب 21, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • زەریف : ئوروپیەکان هەروەها  گفت و بەڵینەکانی بەرجامی خۆیان جێبەجێ نەکردووە

وەزیری کاروباری دەرڤەی ئێران بە ئاماژەدان بە پێبەندبوونی ئێڕان بەگفت بەڵینەکانی بەرجامی خۆی وتی: ئوروپیەکان لەکاتی چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە هێشتا وادە وبەڵێنەکانی خۆیانیان جێ بەجێ نەکردووە.

" محەممەد جەواد زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لە دامەزراوەی نێودەوڵەتی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکهۆلم " سیبری بە ئاماژەدان بە میکانێزمە گەڵاڵەڕێژی کراوەکان لە بەرجام لە مەڕ وادە وبەڵێنەکانی دوولایەن وجێ بەجێ بەکردنیان لە لایەن هەرکام لە ئەندامەکانەوە ،و تی" ئەمریکا ناتوانێ لەم ڕێککەوتنە وەکوو ئامێریک بە قازانجی خۆی کەلک وەربگرێت. زەریف بە ئاماژەدان بە هەنگاوی سێهەمی کەم کردنی وادە بەرجامیەکانی ئێران وتی: ئەم هەنگاوە بە بڕانە پتەوتر لە هەنگاوە پێشووەکان دەبێت. ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئاکار وڕەفتاری پێشبینی نەکراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کاتێک ئێوە کاری پێشبینی نەکراو ئەنجام ئەدەن دوولایەنیش کردەوەی پێشبینی نەکراو ئەنجام دەدەن کە لە کۆتایی دا دەبێتە هۆی شەڕاشوویی. وەزیری  کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بوونی حوزوری هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا وئوروپا لە کەنداوی فارس پیداگری کرد: ئەوان هەتا کاتێک کە گەمیی ئێرانی لە جەبەل تاریق ڕابگرن ولەدژی خەڵکی ئێران شەڕی ئابووری وەڕێبخەن ، توانایی دامەزرانی ئاسایشت لە کەنداوای فارسیان نیە. زەریف لە درێژەدا وتی: ئێران هەزاروپانسەد کیلومێتر سنووری ئاوی لە کەنداوی فارس ودەریای عومان داهەیە وهیچ پاپۆڕ وسوپایەکیش ناتوانێ ئاسایشت لەم ناوچەیە دابمەزرێنێت. ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە پەرەی کڕینی چەکی سەربازی لەلایەن عەرەبستان وبڕێک لە وڵاتانی ناوچە ، وتی: ئاسایشتی ناوچە مامەڵەی لەسەر ناکرێی.

سەرپەیڤ