ئاب 21, 2019 18:32 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕش : دۆخی ئێستاکەی کشمیر ، ئاکام وئەنجامی کردەوەکانی بەریتانیایە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ناڕەحەتی لە دۆخی موسوڵمانانی کشمیر ، دۆخی ئێستاکەی ئەم ناوچە وناکۆکیەکانی هێند وپاکستان لەم بوارەی ئاکام وئەنجامی کردەوەی ئینگلیزی نگریس لە کاتی چوونەدەر لە نێمچە کێشووەری هێند زانی.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمار وئەندامانی لێژنەی دەوڵەت وتی: ئینگلیزیەکان بۆ بەردەوام تێکەڵچوون لە کشمێر ، بە ئەنقەست ئەم برینەیان لەم ناوچەیەدا بەجێ هێشت. مەقامی ڕێبەری هەروەها فەرمووی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی هێند پێوەندی باشمان هەیە بەڵام چاوەڕوانیمان لە دەوڵەتی هێند ئەمەیە کە سیاسەتی دادوەرانە لە هەمبەر خەڵکی کشمیر بگرنە بەر وهیچکەس زۆڵم نەکات لە خەڵکی موسوڵمانی ئەم ناوچەیە. دەوڵەتی هێندە پێنجەمی ئۆت ڕایگەیاند: بنەمای ئیمتیاز وپشکە تایبەتیەکانی دەوڵەتی کشمێر لەژێر کونترۆڵی هێند کە لە یاسای بنەڕەتی هێند بۆ ئەم ناوچەیە لەبەرچار گیراوە ، هەڵوەشاندوەتەوە. خەڵکی کشمێر جێ بەجێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەڕێوە چوونی کۆپرسیی بۆ لێکدانەوەی دۆخ وڕەوشی کشمێر داوا دەکەن  بەڵام دەوڵەتی هێند هەموو کات لەگەڵ ئەم کردەوەیە نەیارەتی کردووە.