ئاب 22, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • موحەممەد جەواد زەریف: ئەمریکا ناتوانێ کەنداوی فارس ناھێمن بکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی ئاسایشتی کەنداوی فارس ھەوڵ دەدات و ئەمریکاش ناتوانێ بشێوی و ناھێمنی لەم ناوچەیەدا دروست بکات.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە درێژەی ڕاوێژەکانی لە ئۆسلۆ، لە کۆبوونەوەی دامەزراوەی موتاڵای کاروباری نێونەتەوەیی نەرویژ(NUPI) سەبارەت بە مەترسیی ھەڵایسانی شەڕو داھاتووی کەنداوی فارس، وتیشی:ئێران قەت نابێتە دەستپێکەری شەڕ لە کەنداوی فارس دا، بەڵام بەرەڤانی لە خۆی دەکات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، گەلی ئێرانی بە ئامانجی بایکۆتەکانی ئێران زانی و وێڕای شوبھاندنی بە جۆرێک تیرۆریزم، وتیشی: وڵاتان نابێ ماوەی ئەوە بدەن کە ئەمریکا ملھوڕییان بۆ بکات و دیارە لەم بوارەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ملکەچی زۆرداری نابێت.

زەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران بە بوونی ھەزارو پانسەد مایل گوێئاو گەورەترین وڵاتی کەنداوی فارسە، وتیشی: ئاسایشتی گەرووی ھۆرمۆز بەبێ ئێران قەت دابین ناکرێت و ھیچ وڵاتێکیش ناتوانێ لەم ناوچەیەدا ناھێمنی و بشێوی دروست کات، ئیدی با ئەوە بوەستێ کە ئێران ئامادەی ھاوکاریشە لە گەڵ وڵاتانی دیکە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکە.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا لە بارەی گەشتەکەی بۆ فەرانساش وتی: لەو گەشتەدا دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک کۆماری فەرانسا لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە لێک دەدرێتەوەو وتووێژیشی لە سەر دەکرێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە ئێستادا لە وڵاتی نەرویژ بەسەر دەبات، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئوت بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ھەروەھا شی کردنەوەی سیاسەتەکانی تاران لە ھەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، گەشتێکی بۆ وڵاتانی ئەورووپیی فەنلاندو سوییدو نەرویژ دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ