ئاب 22, 2019 16:14 Asia/Tehran
  •  ڕۆحانی: چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام پەیمان شکێنی و ترۆریسمی ئابوورییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: چوونە دەری ئەمریکا لەبەرجام بەمانای پەیمان شکێنی، بەڵێن شکێنی و بنپێکردنیی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکان و ترۆریسمی ئابوورییە.

"حیسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ٣١ـی گەڵاوێژ(٢٢ـی ئاگۆست) رۆژی پیشەسازی بەرگری لە ئێران، لە کۆری کاربەدەستانی پیشەسازی بەرەڤانی و باڵوێزان و موستەشارو نوێنەرانی سەربازی دەرەوەیی دانیشتووی تاران، گوتیشی: ئەمریکا لە دووساڵ مەلەو بەر شەڕی دەرونی ، سیاسی و پاشان شەڕی ئابووری دژی ئێران دەستپێکرد بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات لە پیلانەکانی دوژمنان خافل نەبووە و بەرامبەر ئەوان دا ڕاوەستاوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەباسکردنی ئەمەی کە ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرجام و بایکۆت و گوشار دژی لەگی ئێران سەرشۆریی میژوویی بۆ خۆی کڕیوە، بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکا دەبێ بزانیێتەنیا رێگای دابینی پاوەجێی و ئاسایشت لە ناوچە ئەدەب و چۆکدادان بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێرانەو بە بێ ئێران ئاسایشتی ناوچەکە بەدی نایات.

ڕۆحانی بەباسکردنی ئەمەی کە ئەمریکاییەکان لاوازتری و تەریکترین بارودۆخی سیاسی و مافەوانی لە میژووی خۆیان دا بە تاقیدەکەنەوە و گوشاری ئەوان بە سەر گەلی ئێران بە ئاکامێک ناگات، ئاماژەی کردە شکستەکانی ئەمریکا لە ناوچە و گوتی: ئەمریکا لە هیچ بەرنامەیەک لە ناوچە دا سەرکەوتوو نەبووە و ڕووداوەکانی چەند مانگی ئەمدواییەی ناوچەکە سەڵماندوویەتی لە ڕۆژی مەترسی دا ئەمریکاییەکان پێش لەهەمووان بۆی دەردەچن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی  هەروەها بە پەردە لادان لە سیستێمی خۆجێی پەدافەندی" باوەر 373"، ئەم سیستێمەی بە هێزتر زانی لە سیستیمی ئێس 300" و گوتی: هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی بەرەڤانی ئێران تابە ئێستا خەڵاتێکی زۆریان بە گەلی ئێران پێشکەش کردووە لە وان ژێر ئاوی تازە و چەند پاپۆر بەمەبەستی بەهێز کردنەوەی هێزی بەرگری.

سەرپەیڤ