ئاب 22, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • سەرداری سەرلەشکەر سەلامی: سیاسەتی دوژمنان پێکھەڵشاخاندنی خەڵک و حکومەتی ئێرانە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، پێکھەڵشاخاندنی خەڵک و حکومەتی بە سیاسەتێکی بەبڕشتانەی دوژمنان زانی لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا ، سەرداری سەرلەشکەر " حسەین سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، وتی: شەڕی ئابووری لەو بەشە دانەبڕاوانەی سیاسەتەکانی ئەمڕۆی دوژمنانی ئێرانە و پیلانەکانیان لە سەر بنەمای تێکدانی ڕەوشتی ئابووری و بە خەیاڵی خۆیان لە گۆ خستنی ئابووریی ئێران ھەڵچنیوە.

سەردار سەلامی وێڕای ئاماژە کردن بە شێوازە جۆربەجۆرەکانی شەڕی بریکارانە، ئۆپراسیۆنی دەروونی، شەڕی ھەواڵگرییانە و ترساندنی سەربازییانە لە لایەن دوژمنەوە لە ناوچەکەدا ، وتیشی: سیناریۆکانی دوژمن بۆ ناوچەکە لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا گەلێک بەربڵاوتر لە ترساندنی سەربازییانەو چەواشەکاریی ھەواڵگرییانەیە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، جیھادی ھەمووانیی لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی پیلانەکانی دوژمنی وەک پێویستییەکی ئێستای کۆمەڵگا لێکدایەوەو وتی: ئەگەر لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزدا ئامادە بوون و بەشداریی بەشێک لە کۆمەڵگا لە بەرەکانی شەڕدا بەس بوو، ئەمڕۆکە تەواوی کۆمەڵگا دەبێ لەم جیھادە ئابوورییەدا بەشدار بن.

سەرپەیڤ