ئاب 24, 2019 16:35 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە پیلانی دوژمنان بۆ زەبرد دان لە شۆڕشی ئیسلامی پیداگری کرد: خەلکی ئێران خۆڕاگر وپاوەجیی لە بەرانبەر پیلانی بیانیەکان راوەستاون.

" حەسەن رۆحانی" ڕۆژی شەممە لە ڕێ وڕەسمی پەیمان نوێ کردنەوەی ئەندامانی لێژنەی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خۆمەینی ڕە لە گڵکۆی دامەزرینەری کەبیری ئینقلابی ئیسلامی لە باشووری تاران، بە ڕێز گرتن لە یاد وبیرەوەری ئیمامی کوچکردوو وشەهیدان " محەممەد عەلی ڕەجایی" محەممەد جەواد باهونەر" وحەوتەی دەوڵەت وتی: فرەتر لە چل سال لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی تیدەپەڕیت ونیزامی کۆماری ئیسلامی بە ڕاوەستاوی وخۆڕاگری ،ئێرانێکی بە هێزو دەسەڵاتی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین خستووەتەبەر چاوی هەمووان . ڕۆحانی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە یەکیەتی ، یەکگرتوویی ، هەوڵ وڕاوەستاوی هەموو بەرپرسان وخەڵکی ئێران ، هەمدیسان دوژمنیان هیوا بڕاو کرد وتی: پیلانی دوژمنان ڕۆژێک کۆتایی پێ دیت کە لە زەبردان لە نیزامی ئیسلامی هیوابڕاو دەبن کەوایە مەبەستی گەورەی ئێران ، هیوابڕاو کردنی دوژمنەکانیەتی. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تاران هەموو توانایی خۆی بۆ بەدی هێنانی پێوەندی باش لەگەڵ جیهان دەکارهێناوە ڕایگەیاند : دەوڵەتی تازە کارو کارنەزانی ئەمریکا بووە هۆو کە  خەڵکی ئێران ، ناوچە وتەنانەت خەڵکی خۆدی ئەمریکا توشی مەینەت وزەحمەتێکی بەرفراوان بن. " محەممەد عەلی ڕەجایی" سەرۆک کۆمار و" محەممەد جەواد باهونەر" سەرۆک وەزیری ئێران ساڵی ١٩٨١ لە تەقینەوەی تیرۆریستی لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بە دەس ئەندامانی گروپی تیرۆریستی مونافقین شەهید کران. بۆ ڕێز گرتن لە یادو بیرەوەری ئەم شەهیدانە ٢٤ هەتا ٣٠ی ئۆت" حەوتەی یەکەمی خەرمانان " وەکوو حەوتەی دەوڵەت ناودێر کراوە. هاوکات لەگەڵ حەوتەی دەوڵەت، شەش بەرهەمی دەرمانی ڕۆژی شەممە لە ساوە سەربە پارێزگەی ناوەندی ئێران پەردە لادرا. پسپۆڕان وتوێژەرانی ئێرانی توانیان زانستی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمەکانی دەرمانی داگری" منفورمین  هیدروکراید، " سلوکسیب" پرە گابین، ڤیتامین ئا یەک، ئیس سیتالوپرام و" دیلیتازم هیدروکلراید بەدەس بێنن. پسپۆڕانی بومی وگەنجی ئێرانی بە بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە لە چوونە دەری حەفتا ملیۆن دۆلار لە وڵات پێشگیریان کرد/. دەستکەوتەکانی پزیشکی ودەرمانی ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا دوای چوونەدەر لە بەرجام لە هەشتی مای ٢٠١٨ ، بایکۆتەکانی دەرمانی دژی نەتەوەی ئێرانی داسەپاندووە. هاوکات لەگەڵ حەوتەی دەوڵەت لە ئێران گەڵاڵە وپڕۆژەی زۆر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات یا کەڵکیان لیی وەدەگیردرێت یا رەوتی دەسپێکرانیان دەسپێدەبێت. بەڕێوە بەری کەلەپووری فەرهەنگی ، پیشەی دەسکرد وگەشتیاری پارێزگەی کرماشانیش هەواڵی دا لە کرانەوەی چواردە پڕۆژەی گەشتیاری، پیشەی دەسکرد بە سەرمایەنانەوەی ٢١میلیارد و٨١٠ ملیۆن تمەن  وبە کاروپیشە بەدی هێنانی ٨٨ کەس لە حەوتەی دەوڵەت. ئومید قادری وتی" : لە پڕۆژەوەگەڕ خراوەکان دەتوانین بە گەشە وپەرەی هوتیلی سێ ئەستێرەی ڕێساڵەتی کرماشان بە بایخی ١٢ میلیارد تمەن وخستنە گەڕی هۆتیل تاڤگەی ڕێژاو بە بایخی پێنج میلیارد تمەن ئاماژەبکەین . ناوبراو لە دڕێژە دا بە خستنە گەڕی دوو گەڵاڵەی گرینگی گەشتیاری لە ڕوانسەر ئاماژەی کرد ووتی : سیفرەخانەیەکی سوننەتی بە بایخی یەک ملیارد تمەن و هەروەها یەکەیەکی میوانداریی کردنی ناو ڕیگا لە م شارستانە بە بایخی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە ئەم حەوتەیە دەکەونە گەڕ.