سەردار تەقی زادە: وەڵامی لێبڕاوانەی ئێران بە دوژمنان ؛ بێتوو یەک هەنگاوی بە هەڵە هەڵگرن
جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کردەوەیەکی نائاوەزمەندانە ئەنجام بدەن کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی گورچکبڕیان دەداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەردار سەرتیپ "قاسم تەقی زادە" جێگری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە زانکۆی سەنعەتیی "مالک ئەشتەر" لە تاران بە ئاماژە بەو بابەتە رایگەیاند: هەموو دەسکەوت و چەکەکانی بەرهەمی ناوخۆ بە پێی پێداویستیی هێزە چەکدارەکان و جوگرافیای هەڕەشە و مەترسییە.
جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیزی شەش وڵاتی پێشکەوتووی بەرهەم هێنەری مووشەکی دژەتانکدایە و لە بواری ساز کردنی تانکیش لە ڕیزی چوار وڵاتی بەرهەم هێنەری تانکی پێشکەوتوو لە سەرانسەری جیهاندایە.
سەردار تەقی زادە لە درێژەدا وتیشی: ئێران لە بواری ئەو مەودای مووشەکەکانی دەیپێون بە پێی مەودای مەترسی تا هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر مووشەکی بالستیک و کرووزی بەرهەمی ئێران گەلێک وردپێکتر لە مۆدیلی ئەمریکایەکەیانن و بێتوو ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کردەوەیەکی نائاوەزمەندانە ئەنجام بدەن کاردانەوەی ئێران دەبێتە هۆی سەرسوڕمانیان.
جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتیشی: لە بواری چەکی تاکەکەسیشدا ، چەکی ڕەشاشی بەرهەمی ئێران لە چاو مۆدیلە ئەمریکاییەکەی ٢٠% توانای تیابردن و وردبینی لە پێکانی زیاترە.