ئاب 25, 2019 13:35 Asia/Tehran
  • ئێران ناوەندی ئەمریکایی بەرەڤانی لە دیموکراسییەکانی بایکۆت کرد

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە ناوەندی ئەمریکایی بەرەڤانی لە دیموکراسییەکان و بەڕێوەبەری ئەو ناوەندەی لەبەر دەستێدابوون لە تیرۆریزمی ئابووریی دەوڵەتی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ؛ لۆبیی دژە ئێرانیی ناسراو بە "ناوەندی بەرەڤانی لە دیموکراسییەکان" (FDD)  و بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە  واتە "مارک دوبۆویتز"  Mark Dubowitz ئاگادارانە و بە ئەنقەست لە ڕێگای هەندێ کردەوەی وەک سازکردن و بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە، راوێژ، لۆبیگەری و وەڕێخستنی کەمپەینی پڕوپاگەندایی نگەتیڤ تا ڕادەیەکی بەرچاو دەستیان هەبووە لە داڕێژران، جێبەجێ کران و توندیر کرانەوەی دواهاتەکانی تیرۆریزمی ئابووریی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە لۆبیی دژە ئێرانیی ناسراو بە "ناوەندی بەرگریی لە دیموکراسییەکان" و بەڕێوەبەرەکەی لێبڕاوانە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ زەبردان لە ئاسایش  و بەرژەنەدییەکانی گەلی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی بەجێ هێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بە پێی خاڵی ١ی بڕگەی ٤ و خاڵی ١ی بڕگەی ٥ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بنپێ کرانی مافی مرۆڤ و کردەوەی دوژمنکارانە و تیرۆریستیی ئەمریکا لە ناوچە، ئەم ناوەندە و "مارک دوبۆویتز"ی بەڕێوەبەری دەخاتە نێو لیستی بایکۆتی هاوپێوەند بەو یاسایەی ئاماژەی پێکرا.

ئەمریکا پاش چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران (٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨) کەمپەینێکی هەمەلایەنەی بۆ وەبن گوشار نانی ئێران وەڕێخستووە.

"دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە شێوەی یەکلایەنە  بە بنپێ کردنی بەڵێنەکانی واشینگتۆن بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بردە دەرەوە و گەڕانەوەی بایکۆتە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەوەی ترەمپ بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بوویەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگری، دەورێکی بنەڕەتی دەگێڕی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوە تێکدەرانەکانی بەرەی ئەمریکایی - زایۆنی - سەعوودی لە ناوچەکەدا.