ئاب 25, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • دەریادار سەییاری: هێزەچەکدارەکانی ئێران سناریۆی جۆربەجۆرییان هەیە بۆ بەرەنگارڤەبوونی گەف وهەرەشە

جێگری هاوئاهەنگ کەرەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: هێزەچەکدارەکانی ئێران سێناریۆی جۆربەجۆرییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەف وهەرەشەی دوژمن ئامادەکردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیر دەریادار"حەبیبوڵڵا سەییاری" جێگری هاوئاهەنگ کەرەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە زانکۆی فەرماندەری و ستافی ئەرتەش(دافوس) لە تاران، بەرپرسایەتی ئەرتەشی بەرەڤانیی لە سەروەری و ەمزنایەتی وڵات زانی و گوتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێگا نادەن دوژمن دەستدریژی بکاتە سەر وڵات.

جێگری هاوئاهەنگ کەرەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر زۆرتر بوونەوەی  توانایی بەرەڤانی و سەربازی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی دوژمنان،ئاماژەی کردە پەردە لادان لە سیستێمی پەدافەندی"باوەر٣٧٣" و گوتی: هیچ کەس بڕوای نەدەکرد کە گەنجە ئێرانییەکان دەستیان ڕابگات بەم تێکنۆلۆژیایە.

سیستێمی پەدافەندی"باوەر٣٧٣" کە ٢٢ـی ئاگۆستی پەردەی لەسەر لادراوە،گرنگترین پرۆژەی مووشەکی پەدافەندی خۆجێی ئێرانە. ئەم سیستێمە مووشەکییە بە توانایی بەرەڤانی لە فەزا لە ئاستێکی خوارتر تا بەرزایی ٦٥ کیلومەتری هەیە و بۆردەکەشی نزیک ٣٠٠ کیلومەترە. سیستێمی پەدافەندی"باوەر٣٧٣"ڕێک لەگەڵ بارودۆخی رۆژ گەڵاڵە رێژی و چێکراوە و توانایی دۆزینەوەو ناسکردن و سێرە گرتنی هاوکات لە ١٠٠ ئامانجە  وهاوکاتیش ئەتوانی شەش ئامانج پیکەوە بپێکێت.