ڕێکەوتنی سەرانی گرووپی حەوت بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران
سەرۆک کۆمار یفەڕانسا وێڕای ئاماژە بە ڕێکەوتنی ڕێبەرانی گرووپی حەوت بە مەبەستی لەناو چوونی بارگرژی و دەسپێکی وتووێژ هەموو وڵاتان خوازیاری بەرگرتن لە بەدی هاتنی ماکۆکی و پێکدادان لە گەڵ ئێران بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری فارس ئێمانوێل مەکرون لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی وتی هەموو ئەندامانی گرووپ حەوت خوازیاری بەرگرتن لە پێکدادن لە گەڵ ئێرانن و هەڵبەت بانگەشەی کرد دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆمار یئەمریکاش بە شێوەی زۆر ڕوون جەختی لەسەر ئەو بابەتە کردووە . سەرۆک کوماری فەڕانسا لەو وتووێژەدا ڕایگەیاند ئێمە لەسەر ئەوەی کە بە ئێران چی بڵێن گەیشتووینەتە ڕێککەوتن مەبەستی ئێمە ناردنی پەیامی گرووپی حەوت بۆ ئێرانە . مەکرون وتیشی ئێمە لە سەر بەڵگەیەک ڕێککەوتووین کە بە بڕوای من بایخێکی زۆری هەیە و بڕیارمان دا ئیرادە بکەین بۆ ئەوەی هەڵوێستەکان کەمێک واشتیخوازانەتر بێت . پرسی ئێران بە تایبەت ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکێک لە تەوەرکانی دانیشتنی ڕێبەرانی گرووپ حەوتە کە لە ڕۆژی ش ەمە لە شاری بیاریتسی فەڕانسە دەس پێی بووە . فەڕانسە وەک سەرۆکی دەورەیی گرووپی حەوت بە نیازە لە دوایین دەرفەتەکان بۆ پاراستنی بەرجام کەڵک وەر بگرێت .