ئاب 26, 2019 08:32 Asia/Tehran
  • زەریف بەرەو چین کەوتەڕێ

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەر لەبەیانیی دوشەممە دوای گەڕانەوە لە فەڕەنسە ، لە سەرووی شاندێکدا بەرەو پیکەنی پێتەختی چین کەوتە ڕێ .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەینی رابردوو رایگەیاندبوو ، زەریف بە ئاڕاستەی دیپلۆماسی کارا و هاوسەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانی خۆی بۆ چین و ژاپۆن و مالزیا دەستپێدەکا ، بەڵام بە لەبەرچاو گرتنی سەردانی زەریف بۆ فەڕەنسە ، ئەو سەر لەبەیانی  دوشەممە بەرەو پیکەن کەوتە ڕێ.

 وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لەسەر بانگێشتنی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بۆ درێژەی راوێژکاریەکان لە بارەی دەسپێشخەریەکانی ئەم دواییانەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسە ، سەردانی  شاری بیارێتز لە باشووری فەڕەنسەی کرد شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی گروپی حەوت .

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری بیارێتز چاوی کەوت بە ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە و لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هەروەها نوێنەرانی ئاڵمان و بەریتانیا .

 سەرانی گروپی حەوت لە رۆژی شەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری بیارێتز کۆبوونەوە .

 بە پێی راگەیاندنی ئەندامانی گروی حەوت ، ئێران یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی رۆژی یەکەمی دانیشتنی سەرانی ئەم  گروپە بووە .

سەرپەیڤ