ئاب 26, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • توئیتی زەریف لە مەڕ نەخشە ڕێگەی ٢٥ ساڵەی ئێران وچین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی خۆیدا لە توئیتر پیداگری کرد: نەخشە ڕێگای ٢٥ساڵە بۆ جێ بەجێ کردنی شەراکەتی ستراتژی گشتداگری نێوان ئێران وچین ودەورگیڕانی چالاک لە دەسپێشخەری یەک پشتوینە- یەک جادە لە پیکەن ئەدا بە دەستەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە ئاماژەدان بە سەفەری خۆی بۆ فەرانسە وچین وتی: ڕۆژگەلێکی گرینگ لەبەردەم دایە. زەریف پاشنێوەڕووی دوینێ یەکشەممە بە بانگهێشتی " ژان ئایو لودریان" وەزیری دەرەوەی فەرانسە بۆ شاری " بیارتیز" لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی جی حەوت سەفەری کرد. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانی دوشەممە تارانی بەرەو پێکەن جێ هێشت وپاشنێوەڕووی ئەمڕۆ گەیشتە چین . زەریف دوای چین سەفەر دەکات بۆ ژاپۆن ومالیزی/. ئەمە دوهەمین سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ پیکەن وتوکیو لە سێ مانگی ڕابردوو دایە .

سەرپەیڤ